سەرکردەیەکی ئیمارات: پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەم
د. خالید ئەلقاسمی، شازادەی پێشووی جێنشینی ئیمارەتی رەئسولخەیمە و جێگری حاکمی ویلایەتەکە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، گەلی کوردستان متمانەی بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەیە.
خالید ئەلقاسمی هەروەها رایگەیاندووە، کە پێش ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، ”پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەم بەبۆنەی سەربەخۆییەوە“.
ئەو شێخەی ئیمارات هیوای خواستووە گەلی کوردستان گوێ بە غەڵبەغەڵبی وڵاتانی دراوزێ نەدات، کە تەنیا قسەی ”فووتێکراو“ دەکەن و لە هەوا پووچەڵ دەبنەوە.
خالید ئەلقاسمی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ”خۆری دەوڵەتی کوردستان هەڵات“.
باسنیوز
