ئەمڕۆ گەلی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات

 ئەمڕۆ گەلی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات
ئەمڕۆ دووشەممە 25/9/2017، گەلی کوردستان لە ریفراندۆمی سەربەخۆییدا، بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات.



پرۆسەی دەنگدان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەست پێ دەکات و تێیدا هاووڵاتییان بڕیار لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان یان مانەوە لەژێر سایەی عێراقدا، دەدەن.

ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و هەموو نەتەوە و ئایینەکانی کوردستان بەشداریی تێدا دەکەن.



ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە بەشداریی هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان (جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، کە خۆیان بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد)، بڕیاری لێ دراوە.



لە دوایین ساتەکاندا، شەوی یەکشەممە 24/9/2017، کۆمەڵ بڕیاری بەشداریکردنیان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی و دەنگدان بە (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی، دا. گۆڕانیش بڕیاری دا ئەندام و لایەنگرانی سەرپشک بکا لە بڕیاردان.



لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7/6/2017ی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.



باسنیوز
Top