لە دووبز چەکدارێکی داعش خۆی رادەستی ھێزەکانی پێشمەرگە کرد

 لە دووبز چەکدارێکی داعش خۆی رادەستی ھێزەکانی پێشمەرگە کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، چەکدارێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، خۆی رادەستی ھێزەکانی پێشمەرگە کرد.



محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2017/9/24 چەکداریکی داعش خۆی رادەستی ھێزەکانی پێشمەرگە کرد".



بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو: "ئەو چەکدارە تیرۆریستەی داعش، ناوی (مەنسور مەفتوح)ە، خۆی رادەستی ئەو پێشمەرگانە کردووە، کە لە بەرزاییەکانی گوندی (عەلەغێر)ن لە میحوەری دوبزن".
bas news-
Top