ئازاد جندیانی: به‌یانی دووشه‌ممه مه‌زنه‌كه‌یه و هه‌موومان ده‌ڵێین (به‌ڵێ) بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
جندیانی كه په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌میانه‌دا ده‌ڵێ: "به‌یانی 25 ی ئه‌یلووله و دووشه‌ممه مه‌زنه‌كه‌یه كه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌چینه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆمان ئازادانه بوێرانه و سه‌ربه‌رزانه به به‌ڵێ بده‌ین به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
ده‌شڵێ: "منیش و هه‌موولایه‌ك ده‌زانین كه ڕه‌نگه هه‌ریه‌كه له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه گله‌یی و گازانده و سه‌رنج و ڕه‌خنه‌مان هه‌بێت هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێت به‌یانی پێش ئه‌وه‌ی بچینه به‌رده‌م سندووقه‌كانی ده‌نگدان جێیان بهێڵێن و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌بیریان بكه‌ین بۆ ئه‌وه ده‌نگی خۆمان به مێژوو و ڕابردووی باب و باپیرانمان و ڕابردووی گه‌له‌كه‌مان بده‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی".
ئازاد جندیانی ڕاشیگه‌یاند، كه كه خه‌ڵكی كوردستان پێش هه‌مووشیانه‌وه كه‌ركووك و خانه‌قین و شنگال و ناوچه‌كانی دیكه كه له‌ڕابردوودا هه‌ڕه‌شه‌ی جدیان له‌سه‌ر بووه و بێگومان ئه‌گه‌ر ئێمه له ژێر ده‌سته‌یی و بێده‌وڵه‌تیدا بمێنینه‌وه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كانی داهاتووش پێش هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه له‌سه‌ر ئه‌و شار و شارۆچكانه ده‌بێت. گوتیشی: "سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ناهێڵێ و ئه‌و هه‌موو خه‌م و كه‌سه‌ره‌ی كه دڵی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه هه‌یه كۆتاییان دێت".
bas news-
