کۆمیسیۆن؛ دەنگدەر پێویستە بەو قەڵەمە تایبەتەی بۆی دانراوە دەنگ بدات؛ دەنگدان بە خوێن ھەژمار ناکرێت

کۆمیسیۆن؛ دەنگدەر پێویستە بەو قەڵەمە تایبەتەی بۆی دانراوە دەنگ بدات؛ دەنگدان بە خوێن ھەژمار ناکرێت
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، دەنگدەر پێویستە بەو قەڵەمە تایبەتەی بۆی دانراوە دەنگ بدات، نەک بە خوێن، تا دەنگەکەی ھەژمار بکرێت و لێی پووچەڵ نەکرێتەوە.

پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر لەبری قەڵەم بە خوێن دەنگ بدەن، ئایا بە گوێرەی ڕێنمایییەکانی کۆمیسیۆن ئەم دەنگانە حیساب دەبن، یان دەفەوتێن، وتەبێژی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان، (شێروان زراری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''خەڵکێک ھەیە لە حەماسی ئەوەی کە دەنگ بە سەربەخۆییی کوردستان دەدا، بە خوێن دەنگەکەی دەنووسێت، ئەوە ھەژمار ناکرێت، بەڵکو دەبێت بە گوێرەی ڕێنمایییەکانی کۆمیسیۆن بەو قەڵەمە تایبەتە دەنگ بدرێت، کە بۆ دەنگدەر داندراوە.''
kdp-
Top