كۆسره‌ت ره‌سووڵ: سبه‌ینێ بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و بڕیار بده‌ن
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه و تێكڕا دووپاتیان كرده‌وه، سبه‌ینێ دووشه‌ممه، له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ناوجه كوردستانییه‌كانی دیكه‌دا، ڕاپرسی به‌ڕێوه ده‌چێ.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییدا جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌شدار بوو و، دوای ئه‌وه چووه شارى كه‌ركووك به مه‌به‌ستى چاودێریكردنى پرۆسه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیىی كوردستان.
ئه‌م لێدوانهكورتهی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی (كۆسره‌ت ره‌سووڵ) له كه‌ركووك، كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشه، بۆ دڵنایكردنهوهی یه‌كڕیزی و پابه‌ندیی لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی باڵای راپرسییه، پێوه‌ست به ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و، له‌وێ ڕایگه‌یاند، ''ئێمه به قۆناغێكی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازدا تێپه‌ڕ ده‌بین، بۆیه داواتان ڵێ ده‌كه‌م، بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و بڕیاری له مافی چاره‌نووسی خۆتان بده‌ن.''
kdp-
