سه‌رۆك بارزانى: نابينه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسايشى ناوچه‌كه و ئامانجمان دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى مه‌ده‌نى و ديموكراتييه
به پێويستى ده‌زانم كورته‌يه‌ك له په‌يوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا باس بكه‌م. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ 100 ساڵى رابردوو ده‌توانين په‌يوه‌ندييه‌كه دابه‌ش بكه‌ين بۆ دوو قۆناغ، قۆناغى يه‌كه‌م له سه‌ره‌تاى درووستبوونى عێراقه‌وه، تا 2003 و قۆناغى دووه‌ميش له 2003ه‌وه تا ئێستا.
له قۆناغى يهكهمدا هه‌مديسان له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌ت له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانى ديكه عێراقى تازه دامه‌زرا و به‌شى ئێمه وێرانكردنى 4500 گوند له كۆى پێنج هه‌زار گوند، ئه‌نفالى گه‌وره كه بووه هۆى بێسه‌روشوێنكردنى 180 هه‌زار كورد كه زۆربه‌يان ژن و منداڵ بوون و بێسه‌روشوێنكردنى گه‌نجانى فه‌يلى و ئه‌نفالى بارزانييه‌كان و شه‌هيدكردنى 5 هه‌زار كه‌س به ژه‌هرى كيميايى له هه‌ڵه‌بجه كه زۆربه‌يان ژن و منداڵ بوون.
دوای 2005، ده‌ستووری عێراق داڕێژرا، سه‌ره‌ڕای كه‌موكوڕییه‌كان به‌ڵام ده‌ستوورێكی باش بوو و یه‌كه‌مجار بوو عێراق ببێته خاوه‌ن ده‌ستوورێكی وا، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش نه‌با، ده‌ستووره‌كه ده‌نگی نه‌ده‌هێنا.
له چوار پارێزگا له عێراق ده‌نگییان له دژی ئه‌نبار، دیاله، تكریت، موسڵ، دواتر زۆری پێنه‌چوو، بۆمان ده‌ركه‌وت، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا، ته‌نها ده‌موچاوییان گۆڕاوه، ئه‌گه‌رنا هه‌مان عه‌قڵیه‌تی ئهنفالچییهكانییان هه‌یه.
شه‌راكه‌ت نه‌ما، ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌بوو، ماده‌ی 140 گوتیان مرد، پێشمه‌رگه به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراق، به‌ڵام چه‌ك و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌یان نه‌نارد، دواتر هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت نه‌ما، تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر كه‌سێك زۆرترین ته‌هدیدی كوردی كردبا ده‌نگی زیاتری ده‌هێنا، چۆن ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌یه به‌رده‌وام بین.
دواتر ئێمه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فیدرالی رێككه‌وتین، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ده‌وڵه‌ته بوونی نییه و ده‌وڵه‌تێكی مه‌زهه‌بییه.
زۆر هه‌وڵماندا، چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه بكرێت، له‌گه‌ڵ به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌ت و هه‌موو لایه‌نه‌كان، به‌ڵام به‌غدا ئێمه‌ی قه‌بووڵ نه‌كرد و ناچاری كردین ئێمه ئه‌و هه‌نگاوه بگرینه‌به‌ر.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان، زۆر بیری له‌و دۆخه كرده‌وه، بۆ له رۆژی 7ی حوزه‌یران، ئه‌و بڕیاره‌یدا، پار ئه‌و كاتانه بوو به شاندێكی گه‌وره گه‌یشتینه به‌غدا و پێمان گوتون، با ببینه دوو دراوسێ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌زموونێكی شكستخواردوو هه‌ڵه‌یه، گوتمان ئێمه برای یه‌كین و به‌یه‌كه‌وه خه‌باتمان كردووه، با به ناخۆشی كۆتایی به په‌یوه‌ندی ئێمه نه‌یه‌ت، به‌ڵام به‌رده‌وامیش به‌و جۆره، هیچ یه‌كێكمان ئیسراحه‌ت ناكه‌ین، ئه‌وكاتیش هه‌ڵوێستی نهرمترییان هه‌بوو.
تا دواتر له 7ی حوزه‌یران بڕیارماندا، هه‌رچه‌نده به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیار له دیاریكردنی رۆژه‌كه درا، به‌ڵام پێشتر بڕیاری ئه‌وه درابوو، كوردستان به‌ره‌و ریفراندۆم ده‌چێت.
