محەمەد ئیلخانی: ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بۆ ئەنجومەنی سەربەخۆیی کوردستان دەگۆڕدرێت
محەمەد ئیلخانی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤/٩/٢٠١٧ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لە کاتژمێر ٢:٣٠ لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات، لە کۆبوونەوەکە بڕیار لە سەر دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای سەربەخۆ دەدرێت، کە ھەمان ئەنجومەنە بەس ناوەکەی دەگۆرێت و کارەکانیشی دەگۆڕدرێت".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ دواکۆبوونەوەی ئەنجومەن دەبێت، کە لەماوەی رابردوو کارەکانی ئەنجام داوە و سەرجەم چالاکییەکانیشی لەو بارەوە دەخاتەڕوو، گوتیشی: "قۆناغی داھاتوو کارکردنە بۆ پرسی سەربەخۆیی کوردستان و لە کات و ساتی خۆشی ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت".
باسنیوز
