سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بڕیاری دا ڕیفراندۆم لە کەرکووک ئەنجام بدرێت
کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە و بڕیار دراوە ڕیفراندۆم لە کەرکووک بکرێت.
لەمبارەیەشەوە ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم جەختی لەوە کردووەتەوە کە سبەی لە تەواوی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆم بەڕێوە دەچێت و ”لە کەرکووک دواناخرێ“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەپاساوی جۆراوجۆر، بەشێک لە سەرکردە و ئۆرگانەکانی یەکێتی داوای دواخستنی ڕیفراندۆم لە کەرکووک یان کۆی پرۆسەی ڕیفراندۆمیان کردووە.
باسنیوز
