سەرۆك بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی نێوان یەکێتی و پارتی دەکات
دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان،ڕاگەیاند: ئێستا ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی و کۆسرەت ڕەسول عەلی، لەگەڵ مەڵبەندی یەکێتی و لق و حزبەکانی کەرکووک لە کۆبوونەوەدایە، بۆ کۆتاییھێنان بە گرفتی ئەو شارە و ھیچ گرفتێکیش لەو بارەوە لە ئارادانییە، چونکە سندووقی دەنگدان براوە بۆ ئەو شارە و ھێزێکی ھاوبەشیش پێکھێنراوە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دوای کۆبوونەوەکە، ڕاگەیاندراوێک لەمبارەیەوە بڵاو دەبێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند سەرکردەیەکی یەکێتی لە کەرکووک بە ئاشکرا داوا دەکەن ڕیفراندۆم لەوشارە نەکرێت کە داواکارییەکەیان پێچەوانەی بڕیاری سەرکردایەتیی حزبەکەیانە.
باسنیوز
