ئەحمەد عەسکەری: لەبارەی ڕیفراندۆمەوە لایەنەکانی کەرکووک لە هەولێر کۆدەبنەوە

 ئەحمەد عەسکەری: لەبارەی ڕیفراندۆمەوە لایەنەکانی کەرکووک لە هەولێر کۆدەبنەوە
لە شاری هەولێر، سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و ئیدارەی کەرکووک، بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەبارەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە کەرکووک، کۆدەبنەوە. ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیش دەڵێت ”بڕیاری کۆتایی دەدرێ“.



ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ڕاگەیاند: "ئێستا دۆخی شاری کەرکووک ئارامترە، بەڵام بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 24/9/2017، کۆبونەوەیەک لە شاری ھەولێر لەسەر ئەو بابەتانەی کە لە کەرکووک ھاتوونەتە پێشەوە، ببەسترێت“



ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا لایەنە سیاسییەکانی پارێزگای کەرکووک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حزبەکان و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەشداری دەکەن.


باسنیوز
Top