راوێژكارێکی ئەردۆغان: توركیا هەرگیز بیر لە داخستننی سنوور ناكاتەوە

 راوێژكارێکی ئەردۆغان: توركیا هەرگیز بیر لە داخستننی سنوور ناكاتەوە
گەورە راوێژكاری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، پێی وایە توركیا بە هیچ شێوەیەك بیر لە داخستنی سنوور ناكاتەوە، چونكە ئەو جۆرە سزایانە لە ئەخلاقیاتی ئەردۆغان و گەلی توركیادا نییە، بۆیە بیری لێ ناكاتەوە.



ئیلنوور چەڤیك، گەورە راوێژكاری سەركۆماری توركیا، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (خەبەر تورك) هەڵسەنگاندنی بۆ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان كرد.



ئەو لەبارەی ئەوەی ئایا ئەگەر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەیانی بچنە سەر سندووقی دەنگدان و ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بكەن توركیا سنووریان بەڕوودا دادەخات؟ لە وەڵامدا گوتی: "توركیا بیر لە سزایەكی لەو شێوەیە ناكاتەوە، چونكە ئەردۆغان هەموو جار گوتوویەتی ئەگەر دراوسێكانمان برسییان بێت، ئێمە وەكوو توركیا خەومان نییە. ئەم هەڵوێستەی ئەردۆغانیش لە ئایینەكەمان و لە باب و باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە".



ئەو ڕاوێژكارەی ئەردۆغان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەوەی توركیا بیر لە داخستنی سنوور ناكاتەوە.






باسنیوز
Top