مهسرور بارزانی: گەلی كوردستان تەنیا مافێكی دیموكراسیانەی خۆی پیادە دەكات
مهسرور بارزانی ڕایگهیاند، گهلی كوردستان تەنیا مافێكی دیموكراسییانەی خۆی پیادە دەكات، كاتی ڕیفراندۆمیش هیچ كاریگەرییهكی نەرێنیی بەسەر بارودۆخی ناوچەكە نابێت.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی ڕاوێژكاری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه كه ئهمڕۆ شهممه(23-9-2017) مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نەدیم زەهاوی پەرلەمانتاری بەریتانیا كرد.
لەدیدارێكدا بیروڕا لەبارەی دوا پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەكان و ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئالوگۆڕكرا، كە بڕیارە رۆژی دووشەمە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.
مەسرور بارزانی، لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی رایگەیاند، گەلی كوردستان تەنیا مافێكی دیموكراسیانەی خۆی پیادە دەكات، كاتەكەش هیچ كاریگەرییهكی نەرێنیی بەسەر بارودۆخی ناوچەكە نابێت، بەڵكو دەبێتە فاكتەرێكی سەقامگیری.هەروەها جەختی لەگرنگی و بایەخی گفتوگۆ لە دوای ریفراندۆم لەگەڵ بەغدا كردەوە بۆ رێككەوتن لەسەر پرسە هاوبەشەكان و دانانی میكانیزمی دوو دراوسێی باشی یەكدی.
نەدیم زەهاوی دووپاتی لە رەوایی داخوازییەكانی گەلی كوردستان كردەوە و رایگەیاند، پەیامی من بۆ هەموو گەلی كورد، ئەوەیە، كەپێویستە یەكگرتوو بن، چونكە تاكە رێگەی سەركەوتنی كوردستان لەیەكگرتووییدایە.
bas news-
