رۆژنامه‌نووسێكی ناوداری توركیا: لەمێژە ئەنقەرە مامەڵەی سەرۆك دەوڵەت لەگەڵ بارزانی دەكا
ئێرتوغور ئۆزكۆك رۆژنامه‌نووسی دیاری توركیا، لە وتارێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)، به حكوومه‌تی توركیا ده‌ڵێ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هێزی سه‌ربازی دژی هه‌رێمی كوردستان به كاربهێنن. دەشڵێ لەمێژە ئەنقەرە مامەڵەی سەرۆك دەوڵەت لەگەڵ بارزانیدا دەكات.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ماف به حكوومه‌تی توركیا ده‌دات، كه دژی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها پێی باشه تانك و سه‌ربازی توركیا له‌سه‌ر سنوور جێگیر بكرێن، یان لێدوانی توند بدرێت و پێیان بڵێن ریفراندۆم مه‌كه‌ن و قبووڵی ناكه‌ین، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه ئەگه‌ر هێزیان له دژ به‌كاربهێنرێ.
ئۆزكۆك له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا حكوومه‌تی توركیا ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هێزی سه‌ربازی دژی هه‌رێمی كودستان به‌كاربهێنێ، ئه‌وكات هه‌موو دنیا دژی توركیا ده‌وه‌ستێته‌وه، پاڵپشتی له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی بارزانی بۆ ئەنقەرە به بیر توركیا ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ "ئه‌و كاته‌ی بارزانی هاته ئەنقەرە، ئێوه بوون مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاڵای كوردستانتان له ته‌ك ئاڵای توركیا دانا، ئه‌وكات پرستان به عێراق نه‌كرد كه به نیازی شتێكی وان. ئه‌ی ئه‌و كاته‌ی رێگه‌تان دا هه‌رێم به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا به رێگه‌ی توركیا نه‌وتی خۆی بفرۆشێت پرستان به به‌غدا كرد؟ كه‌واته له مێژه ئەنقەرە مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆك وڵاتی له‌گه‌ڵ بارزانیدا كردووه و مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تیشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا كردووه".
bas news-
