فەرمانگەی سلێمانیی کۆمسیۆن: لە کارکردن بۆ پڕۆسەی ریفراندۆم بەردەوامین
فەرمانگەی گشتی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دڵنیا دهكاتهوه کە لەکارکردن بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ڕیفراندۆم بەردهوامن.
لەڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی گشتی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکینێردراوه هاتووە: "سەرجەم ھاووڵاتیانی شاری سلێمانی و فەرمانبەرانی ناوەندەکانی دەنگدان و بنکەکان و چاودێرانی سەر سندوق لە پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە کە پابەندین بە بەردەوامی کارکردنمان بۆ پڕۆسەی گشتپرسی لە ڕۆژی (25-9-2017) بەپێی فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ئـۆفیسی نیشتیمانی".
ئهو ڕاگهیهنراوه له كاتێكدایه كه له دوێنێوه دهنگدانی ئهلیكترۆنی بۆ كوردستانیانی دهرهوهی وڵات دهستی پێكردووه و یهكهم كوردیش له وڵاتی چین بهشداری له پرۆسهی ڕیفراندۆمی سهربهخۆیی كوردستان كرد.
bas news0
