پێشمەرگەیەکی کۆماری کوردستان: خەریکە دەگەینە ئامانج

پێشمەرگەیەکی کۆماری کوردستان: خەریکە دەگەینە ئامانج
پێشمەرگەیەكی كۆماری كوردستان و یاوەری (بارزانیی نەمر) بۆ یەكێتیی سۆڤییەت دەڵێت، (بارزانی نەمر) باوەڕی بەوە هەبوو كە ڕۆژێك دێت گەلی كورد سەربەخۆ دەبێت، ئەوەش ئەو ڕۆژەیە، خەریكە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ئەرك و ماندووبوونی ئێمە لە 25/9دا دێتە دی.

(بەدرۆ لەشكری)، پێشمەرگەی كۆماری كوردستان و هەڤاڵی (بارزانیی نەمر) بۆ یەكێتیی سۆڤیێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ''ئەوە بۆ سەدەیەك دەچێت من پێشمەرگەمە، لە زۆربەی شۆڕشەكاندا بەشدار بوومە، لە شۆڕشەكانی بارزانەوە بگرە، تا كۆماری مهاباد و یاوەری (بارزانیی نەمر) بوومە بۆ یەكێتیی سۆڤییەت كە زیاتر لە 12 ساڵ لەوێ ماینەوە، پاشان كە هاتینەوە بەشدار بووین لە شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵان، ئێستاش هەر لەسەر ئەو خەباتە بەردەوامین، ئەوەش هەموو بۆ ئەوە بووە كە گەلی ئێمە لە ژێر دەستی و زۆرداری ڕزگار بێت و بە ئازادی بژین.''

(بەدرۆ لەشكری) گوتیشی: زۆر ناخۆشیمان بینیوە تا گەیشتینە ئەو ڕۆژە، كە بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین، هەردەم (بارزانی نەمر) دەیگوت و باوەڕی بەوە هەبوو كە ڕۆژێك دێت گەلی كورد بەو ئاواتانە دەگات، كە خەباتی بۆ دەكات. ئەمەش ئەو ڕۆژەیە، كوردستان بە خوێنی شەهیدان ئاو دراوە، خەریكە بەو ئاواتە دەگەین.''
kd[p-
Top