دەنگدان لە ئەڵمانیا بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچێت

 	 دەنگدان لە ئەڵمانیا بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچێت
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میونخ ڕایگەیاند، دەنگدان بە شیوەیەکی زۆر باش لە هەموو بنکەکانی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت و هەمووان بە ئازادانە دەنگی خۆیان دەدەن.
(حەسەن قەوال ڕەشید)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ''لە هەموو شار و شارۆچکەکانی ئەڵمانیا، ئەو کوردستانییانەی مافی دەنگدانیان هەیە ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن و هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی کوردانی تاراوگە لە ڕێگەی ئەلکترۆنییەوە دەنگی خۆیان بدەن.''

دوای ئەوەی فۆڕمی خۆراک بووەتە کێشە لە بەردەم کوردانی تاراوگەدا، کۆمسیۆنێ باڵایی هەلبژاردن و ڕاپرسی بڕیاریان دا بە لابردنی ئەو فۆڕمە، چونکە ئەگەر لای نەبردبا، دەبوو بە کێشە بۆ کوردانی تاراوگە. پەیوەست بەم پرسەش، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میونخ ڕایگەیاند: ''دوای لابردنی مەرجی فۆڕمی خۆراک، کارئاسانییەک بۆ دەنگدەران دروست بووە و هەموویان پێی خۆشحاڵن و بە ئازادانە دەنگی خۆیان دەدەن.''

kdp-
Top