دەنگدان لە ئەڵمانیا بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچێت
(حەسەن قەوال ڕەشید)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ''لە هەموو شار و شارۆچکەکانی ئەڵمانیا، ئەو کوردستانییانەی مافی دەنگدانیان هەیە ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن و هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی کوردانی تاراوگە لە ڕێگەی ئەلکترۆنییەوە دەنگی خۆیان بدەن.''
دوای ئەوەی فۆڕمی خۆراک بووەتە کێشە لە بەردەم کوردانی تاراوگەدا، کۆمسیۆنێ باڵایی هەلبژاردن و ڕاپرسی بڕیاریان دا بە لابردنی ئەو فۆڕمە، چونکە ئەگەر لای نەبردبا، دەبوو بە کێشە بۆ کوردانی تاراوگە. پەیوەست بەم پرسەش، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیژنەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میونخ ڕایگەیاند: ''دوای لابردنی مەرجی فۆڕمی خۆراک، کارئاسانییەک بۆ دەنگدەران دروست بووە و هەموویان پێی خۆشحاڵن و بە ئازادانە دەنگی خۆیان دەدەن.''
kdp-
