هێڵی ئاسمانیی نێوان هەولێر و ورمێ دەکرێتەوە

 هێڵی ئاسمانیی نێوان هەولێر و ورمێ دەکرێتەوە
بە گوتەی بەریوەبەری نووسینگەی نوێنەرایەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پارێزگای ورمێ، بەمزوانە هێڵێ ئاسمانیی ڕاستەوخۆی نێوان ورمێ و هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان بەمزوانە دەکەوێتە کار.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (فارس) ئەحمە مونتەزمی، بەڕێوەبەری نووسینگەی نوێنەرایەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئیران لە پارێزگای ورمێ، بە میدیاکانی راگەیاندووە کە بە جیدی بۆ کەوتنەگەڕی هێڵی ڕاستەوخۆی ئاسمانیی نێوان هەولێر و ورمێ بەدواداچوون دەکەن و بەمزوانە ئەو هێڵە دەکەوێتە کار.

ئامانج لە کەوتنە گەڕی ئەو هێڵە ئاسمانییە بە گوتەی ئەو بەرپرسە پەرەدانە بە کەرتی گەشتیاری لە ناوچەکە، هەروەها ئاسانکارییە بۆ ئەو گەشتیارانەی کە دەناینەوێ بە فڕۆکە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و بەو پێیەی کە دۆخی جادە و ڕێگەوبانەکانی ئێران خراپە، وای بە باش دەزانن بە فڕۆکە گەشت بکەن.

بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بڕیارە هەتا سەرەتای ساڵی 1397ی هەتاوی (مانگی 3ی ساڵی 2018ی زایینی) ئەو گەشتانە دەست بەکار دەبن.











باسنيوز
Top