دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەنتەرێکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری دەکاتەوە

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەنتەرێکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری دەکاتەوە
لە کەمپی ئاوارە و پەنابەراندا بەمەبەستی پەرەوەردەکردن و دوورخستەنەوەیان لەو ئازارانەی کە ڕۆژانە بەهۆی ئاوارەییەوە ڕووبەڕووی دەبنەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری رێکخراوە هاوبەشەکانی سەنتەری کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری دەکاتەوە.

یەکێک لەو سەنتەرانە سەنتەری کۆمەڵایەتی و جڤاکی محەمەد شێخۆیە لە کەمپی دۆمیز کە بۆ پەنابەرانی سوریا کراوەتەوە.

لە بەرواری 2017/9/21، لە مەراسیمێکدا دوای دووبارە نۆژەنکردنەوەی سەنتەرەکە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی LDSی ئەمریکی سەنتەری محەمەد شێخۆ بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی دۆمێز کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا چەن تابلۆیەکی هەڵپەڕکێ پێشکەشی ئامادەبووان کرا و لەلایەن گرووپێک گەنجەوە سروود و شانۆگەری نمایش کرا.

پاش نۆژەنکردنەوەی سەنتەرەکە هۆڵەکانی تەرخان دەکرێت بە گوتنەوەی بابەتی فێرکاری و ڕۆشنبیری و ڕۆژانە خولی تایبەت تیایاندا بەڕێوەدەچێت.











باسنيوز
Top