ڕۆیتەرز: سەرەڕای هەموو دژایەتییەکان ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە دەچیت
لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرزدا هاتووە: "ئاڵای سێ ڕەنگی کوردستان کە لە ناوەندی خۆرێکی زێڕین دەدرەوشێتەوە، لەسەر ماڵ و بینای حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان دەشەکێتەوە، هەروەها بە هەزاران لافیتە و پۆستەری بانگەشەی ڕیفراندۆم هەڵواسراون کە لەسەریان نووسراوە "ئێستا کاتیەتی – بە کوردستانی ئازاد بڵێن بەڵێ".
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دووتوێی وتارەکانیدا لە ماوەی دوو هەفتەدا لە بەرانبەر هەوڵ و داواکانی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، بەریتانیا و و زۆر لایەنی دیکە خۆڕاگرانە وەستاوە و پشت بە ئیرادەی گەلی خۆی لەسەر بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە کاتی خۆیدا پێداگرە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرزدا هاتووە: "هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ئاشکرای کردووە: ئێمە ئێستا لە پێنج مەتری کۆتایی پێشبڕکێیە داین و هەتا کۆتایی درێژەی دەدەین".
زۆرێک لە هاووڵاتیانی کورد لەو باوەڕە دان، کە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم دەرفەتێکی مێژووییە بۆ کورد کە ڕێککەوتننامەی ئاسیای بچووک (سایکس – پیکۆ) هەڵبوەشێتەوە و لەپێناو سەربەخۆیی خۆیان هەنگاو هەڵبگرن".
زێباری ئاماژەی بەوەش کردووە: "ڕیفراندۆم دەرفەتێکی مێژووییە کە بۆ هانەوەکانی من جارێکی دیکە ناڕەخسێ و دووبارە نابێتەوە".
لە کۆتاییدا دەڵێت: "چاوەڕوانیی ئەوەمان کردووە ئەوانەی دژی ڕیفراندۆمن، گرفتمان بۆ ساز بکەن، بەڵام ئێمە لەسەر ئەو ئیرادە و باوەڕەین لەم بارەوە دەست بۆ هیچ هەوڵێکی توندوتیژ نابەین".
باسنيوز
