ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم: بە دڵنیاییەوە ڕیفراندۆم لە کەرکووک ئەنجام دەدرێ
سادق جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیاند: ھەر ڕۆژە و دەنگۆیەکی درۆ بڵاو دەکێتەوە، گوایە ڕیفراندۆم دوادەخرێت، سیناریۆی جۆراوجۆر دروست دەکەن، گوایە ڕیفراندۆم ناکرێت، لەراستیدا ئەوانەی ئەو دەنگۆیانە بڵاو دەکەنەوە، ئەوانەن لەدژی ویستی گەلی کوردستانن، خەڵکی کوردستان سەدان ساڵە خوێنی لێ دەچۆرێت، ئێستا دەیەوێت ئەو خوێنە بوەستێنێت، ئیتر ھەر دەنگۆیەک لەدەرەوەی ئەوە بێ بایەخە“.
ئاماژەشی بەوە کرد کە ئێستا دەنگۆیەکی ”ناڕاست“ بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان ناکرێت یان ئەگەر بکرێت، لەمبارەیەشەوە گوتی: ”شەڕ ڕوودەدات، ئەمە ئیتر ئەوپەڕی بێھیوایی و شکستە، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم، دڵنیابن لە دەنگدانی خۆیان و لەڕۆژی دەنگداندا برا و خوشک و کەس و کاریان ببەن و دەنگی خۆیان بدەن".
بەپێویستیشی زانی کە خەڵکی کوردستان لەوە تێبگەن، ئەو قسانە بۆ ترساندنیان دەکرێت و داوای کرد، خەڵکی کوردستان نیشانەی پرسیار لەسەر ئەوانە دابنێن.
باسنیوز
