ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ساز دەکات

 ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ساز دەکات
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە خولی پایزەی ساڵی چوارەمی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، ساز دەکات.



کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11ـی رۆژی شەممە 23/9/2017 بەڕێوە دەچێت.



پێشتر جەعفەر ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، بانگهێشتی هەموو ئەندامانی پەرلەمانی کرد بۆ کۆبوونەوەی ئاسایی.



دوای نزیکەی دوو ساڵ، رۆژی هەینی رابردوو پەرلەمانی کوردستان کارا کرایەوە و بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیش رەتیان کردەوە ئەندامانی فراکسیۆنەکانیان بەشداریی دانیشتنی کاراکردنەوە و کۆبوونەوە ئاساییەکانی پەرلەمانی کوردستان بکەن.






باسنيوز
Top