نەوزاد هادی سوپاسی خەڵكی هەولێر دەكات
لە سوپاسنامەكەی پارێزگاردا هاتووە "لە دڵەوە سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی یەکە بەیەکەی بەشداربووان و پشتیوانانی کەرنەڤاڵی ئەمڕۆی پایتەخت بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەکەم، لە جەماوەری دڵسۆز و پڕ حەماسەتی پایتەخت، لە ھەموو نەتەوە و ئایینەکان و کارمەندانی دامودەزگاکانی حکومەت و حزب و لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پیاوانی ئاینی و ڕۆشنبیران و ھونەرمەندان و ھێزەکانی ناوخۆ، لە پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی و ھاتوچۆ و بەرگری شارستانی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و شارەوانی و ھەموو ئەوانەی بە دڵ و بە گیان پشتیوان و ھاوسۆزی ئەم کەرنەڤاڵە کەم وێنە و پڕ لە جۆش و خرۆشە بوون و دەنگی زوڵاڵی سەربەخۆیی و خۆڕاگرییان بە ھەموو دنیا گەیاند"
نەوزاد هادی ھەروەھا سوپاسی زەحمەتی و پشوودرێژی جەماوەری كرد، لە ماوەی ھەڵمەتی ڕیفراندۆم و ھیوای ھەمیشە سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ خواستن،
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەورەترین كەرنەڤاڵی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
bas news-
