3 هاووڵاتى به‌مه‌له‌كردن له ڕانیه‌وه پەڕینەوە دوكان
وه‌هاب ئه‌حمه‌د كە مه‌له‌وانە و هاوكات ئه‌فسه‌ریشه له به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی دوكان له لێدوانێكیداڕاگه‌یاند "وه‌ك خۆشه‌ویستییه‌كمان بۆ ئاو و پاك ڕاگرتنی ژینگه و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی پارێزه‌رانی ئاو له جیهاندا، له‌گه‌ڵ دوو هاووڵاتى دیكه‌ى مه‌له‌وان كه خه‌ڵكى شارى سلێمانیین، له ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌وه به مه‌له‌كردن توانیمان بپه‌ڕینه‌وه بۆ به‌نداوى دوكان كه ماوه‌كه‌ی (40) كیلۆمه‌تر بوو".
گوتیشى ماوه‌ى (3) ڕۆژ له مه‌له‌كردن به‌رده‌وام بووین و به‌پێى پێویست بۆ خواردن و خه‌و پشوومان ده‌دا، ته‌نانه‌ت شه‌وێك (5) سەعات مه‌له‌وانیمان كرد.
جێى ئاماژه‌یه له مێژووی دروستبوونی به‌نداوی دوكان، یه‌كه‌م جاره هاووڵاتیان به مه‌له‌كردن له ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌وه بگه‌نه به‌نداوى دوكان و له میانى گه‌یشتنیشیاندا به به‌نداوى دوكان، له‌لایه‌ن قایمقام و سه‌رۆكى شاره‌وانى سنووره‌كه و وه‌رزشدۆستانه‌وه پێشوازیان لێ كرا.
bas news-
