پارێزگاری كه‌ركووك وه‌ڵامی مالیكی دایه‌وه: هه‌ندێ جار خه‌ون ده‌بێ به واقیع
(كه‌ریم) زیاتری له‌وباره‌وه گوتووه، ''شتێ نییه له ده‌ستووردا ڕێ له ئه‌نجامدانی راپرسی له گه‌لی كوردستان بگرێ تا بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن. به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له دووچاری پاكتاو نه‌ژادی، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و جیاكاریی بووه‌ته‌وه.''
(نه‌جمه‌ددین كه‌ریم) گوتووشیه‌تی، ''ئێستا كات بۆ ڕاپرسی گونجاوه، پاشتر گفتوگۆی جیددی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێ ده‌كات كه پێوه‌ست ده‌بێ به جیابوونه‌وه‌یه‌كی ئاشتیانه و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی زۆر پرسی هه‌ڵواسراوه‌وه.''
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''كورد له پێشه‌وه‌ی جه‌نگی داعشدا بوونه، جا له سووریا بووبێت یان له عێراق، هێزی پێشمه‌رگه یه‌كه‌مین ئه‌و هێزه بووه كه به‌ره‌وڕووی توندڕۆترین ڕێكخراو بووه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له زۆرێك له شاروشارۆچكه‌كان، نموونه‌ی مووسڵ، تكریت، ڕه‌مادی، فه‌للوجه و حه‌وێجه ڕایان‌كرد.''
kdp-
