کارمەندانی تەندروستی: سەربەخۆیی کوردستان ئاواتمانە

 	 کارمەندانی تەندروستی: سەربەخۆیی کوردستان ئاواتمانە
کارمەندانی تەندروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ریفڕاندۆمی و سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان کۆتایی بە زۆڵم و زۆرداری چەندین ساڵەی رابردوو دێنێت.. دەشڵێن، بەدیھێنانی سەربەخۆی کوردستان ئاواتی ئێمەیە.

(چیمەن حوسێن)، کارمەندی تەندروستی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، من کارمەندێک تەندروستی دەنگم بۆ بەڵێیە و دڵنیاشم زۆرینەی ھاوپیشەکانم لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانن، چونکە تەنیا لەو رێگەیەوە دەتوانین لەژێر دەستەیی رزگارمانبێت لە زۆڵم و ستەمی دەیان ساڵەی لە میللەتی ئێمە کراوە، رۆژی ٢٥ی ئەیلوول رۆژی بڕیاردانە ھیوادارین ھەموو ھاوڵاتیان بەبێ جیاوازی بۆچوونی سیاسی بچنە سەر سندۆقەکانی دەنگدان و بە ویژدانەوە دەنگی خۆیان بدەن، لەبیرشی مەکەن ھەڕەشەکانی وڵاتان ھیچ نین بۆ سەر ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی، چونکە بە درێژایی مێژوو دوژمنان ھەموو کارتێکیان بەکارھێناوە ھەرلە ئەنفال و سووتانەوە تا دەکاتە موچە بڕین و ناردنی داعش بۆ کوردستان، لەبەر ئەوە ھەر شتێکی دیکە بکەن ناگات بەوەی رابردوو میللەتێک کیمیا باران و ئەنفالی بینیبێت چی دیکە زیاتر بەسەر دێنن.

لای خۆشیەوە (سەید زەمان زراری)، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، منیش لەگەڵ ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانم و ھیواو ئاواتی ئێمە بەدیھاتنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستانە، پێموایە ئەمە بۆچوونی تەواوی کارمەند و پزیشکانە وەک چینێکی زیندووی نێو کۆمەڵگە، چونکە ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی مافێکی سرۆشتی خەڵکی کوردستانە و دوای چەندین ساڵ عێراق نەبووە وڵاتی ھەموان و دەمانەوێ بڕیاری خۆمان بدەین بۆ دیارکردنی دوا رۆژی خۆمان.
kdp-
Top