ھۆشەنگ ئۆسی: دوای ڕیفراندۆم جیھان ئەو دەستانە ماچ دەکەن کە دەنگی (بەڵێ)یان خستووەتە سندووقەوە

ھۆشەنگ ئۆسی: دوای ڕیفراندۆم جیھان ئەو دەستانە ماچ دەکەن کە دەنگی (بەڵێ)یان خستووەتە سندووقەوە


نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی دیاری کورد، ئاماژە بەوە دەکات کە دوای ڕیفراندۆم، جیھان لەگەڵ گەلی کوردستان دەبێت.



ھۆشەنگ ئۆسی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ھاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ھەواڵێکی کە تێیدا ئاماژە بە شەھیدبوونی 7 ھاووڵاتیی کوردستان بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەکات، ڕای گەیاندووە: ”ئەو شەھیدە کوردانەی ڕۆژی سێشەممە بە بۆردومانی تورکیا لە پارێزگای دھۆک شەھید بوون، شەھیدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانن“.



ھاوکات داوای لە کوردان کردووە و نووسیویەتی: “ئەی کوردانی عێراق، ئەمڕۆ ئێوە کوردی عێراقن، بەیانی دەبنە خودی کورد و وابەستەی ھیچ وڵاتێک نابن، بڕیارتان دەیانترسێنێت، ڕیفراندۆمتان دەیانترسێنێت، سەربەخۆییتان دەیانترسێنێت”.



بە بڕوای ئۆسی، ئەمڕۆ جیھان لە دژی کورد وەستاوەتەوە، بەڵام “بەیانی لەگەڵتان دەبن و ئەو دەستانەتان ماچ دەکەن کە دەنگی (بەڵێ بۆ سەربەخۆیی) خستووەتە سندووقەکانی ڕیفراندۆمەوە”.
bas news-
Top