مۆنتیكارلۆ: فه‌ڕه‌نسا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێ له‌باره‌ى ڕیفراندۆمه‌و ده‌خاته‌ڕوو
به‌پێی هه‌واڵێكى ئاژانسى (مۆنتیكارلۆ)ى فه‌ڕه‌نسى، پاریس ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌پێی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه، ده‌ستوورى عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه و وڵاته‌كه له سیستمى فیدڕاڵییه‌وه، بۆ یه‌كێتى كۆنفیدڕاڵى، ده‌گۆڕدرێت -واتا یه‌كێتى له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا-.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه له په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت، پێش ئه‌وه‌ى له ڕیفراندۆمێكى گشتیی‌دا له عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى، به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات_نه‌ك بڕیار_ و تێیدا پشتیوانى له ده‌ستپێشخه‌رییه فه‌ڕه‌نسییه‌كه ده‌كات.
bas news-
