ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم: ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم: ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت


ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ میانه‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دواناخرێت.



له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی نێردراوه‌ چوار خاڵ خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ له‌یه‌كێك له‌ خاڵه‌كاندا هاتووه‌"لەبەر ئەوەی هێشتا ئەو بەدیلەی کە جێگەی ڕیفراندۆم بگرێتەوە نەگەیشتووە و کاتی گونجاویش نەماوە، ئەگەر گرێنتیی تەواو بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەدرێت، ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت".

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:-



ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ـی٩ـی٢٠١٧، لە سەلاحەددین، ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و نوێترین هەڵوێستەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و عێراق هەڵسەنگێندران.

کۆبوونەوەکە گەیشتە ئەو بڕیارانە:

یەکەم: لەبەر ئەوەی هێشتا ئەو بەدیلەی کە جێگەی ڕیفراندۆم بگرێتەوە نەگەیشتووە و کاتی گونجاویش نەماوە، ئەگەر گرێنتیی تەواو بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەدرێت، ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

دووەم: بڕیار درا کە بەهەموو شێوەیەک دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەکراوەیی بهێڵدرێتەوە و کاتی پێویستی پێ بدرێت.

سێیەم: کۆبوونەوە بڕیاری دا کە بۆ ڕوونکردنەوەی دوایین هەڵوێست، شاندی دانوستانکاری ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ڕۆژی شەممە ٢٣ـی٩ـی٢٠١٧ سەردانی بەغدا بکاتەوە.

چوارەم: ئەنجوونی باڵای ڕیفراندۆم بڕیاری دا، سکرتارییەتی ئەنجوومەنی باڵا، هەردوو پڕۆژەی مافی پێکهاتەکان و ڕاگەیاندنی پرەنسیپی گشتیی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، پێش ٢٥ـی٩ـی٢٠١٧، بڵاو بکاتەوە.
bas news-
Top