مونا قهھوەچی: سەرکردایەتی سیاسی کورد سوورە لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم
مونا قهھوەچی، ئەندامی لیژنەی باڵای ئەنجومەنی ڕیفراندۆم ، ڕاگەیاند: "ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ھەموو جۆرە ھەنگاوێک بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم ڕەتدەکاتەوە، ھەروەھا بریاڕی ئەوە دراوە پڕۆسەكه لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت".
ئاماژهى بهوهشدا، كه بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم، چاوەڕێی بهدیلى باشتر دەکەن: "بەڵام تا ئێستا ھیچ بهدیلێك بۆ ئێمە نەھاتووە، بۆیە ڕۆژی 25ى ئهیلوول، پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان و ناوچه كوردستانییهكانى دهرهوهى ئیدارهى ههرێم، بەڕێوە دەچێت".
مونا قهھوەچی، گوتیشی: "سەرکردایەتی سیاسی کورد سوورە لەسەر ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان، ھیچ دواخستنێکیش بۆ پرسۆكه لە ئارادا نییە".
bas news-
