زانایانی ئایینیی ئیسلام: وەک ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەیی دەنگ بە سەربەخۆیی بدەن

 	 زانایانی ئایینیی ئیسلام: وەک ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەیی دەنگ بە سەربەخۆیی بدەن
یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لە سۆران كرایەوە و مامۆستایانی ئایینیش پاڵپشتیی خۆیان بۆ پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی كوردستان ڕاگەیاند.

(وەیسی سەعید)، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانەوە ئەمڕۆ ئەو یادە لە سۆران بەرز ڕاگیرا، میوانێكی زۆریش هەر لە بەرپرسی لقی 10ی پارتییەوە بگرە، تا قایمقام و كەسانی تر، كە لە ڕێوڕەسمەكەدا بەشدار بوون، باسیان لە ڕۆڵی دیاری زانایانی ئایینیی سنوورەكەیان كرد لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەكەماندا، كە هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی شۆڕش بوونە و ئومێدیان خواست لەم قۆناغەشدا وەك هەمیشە هەمان ڕۆڵ بگێڕن بۆ سەرخستنی پرۆسەی ڕیفراندۆم تا گەلی كوردستان بە ئاواتی لە مێژینەی خۆی بگات.''

لای خۆیانەوەش مامۆستایانی ئایینی پاڵپشتی و پشتیوانیان دووپات كردەوە بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم و داواشیان كرد هاووڵاتییان لە 25ی ئەیلوول وەك ئەركێكی ئایینی بەشداریی دەنگدان بە بەڵێ بكەن، تا مێژوویەكی نوێ تۆمار بكەن.''

شایەنی باسە لە 21/9/1970 لەسەر ڕێنماییی (مەلا مستەفا بارزانی)، یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان دامەزرا.''
kdp-
Top