لە مێرگەسۆر پەردە لەسەر وێنەی شەهیدانی شەڕی داعش لادرا

 	 لە مێرگەسۆر پەردە لەسەر وێنەی شەهیدانی شەڕی داعش لادرا
ئەمڕۆ لە شارۆچكەی مێرگەسۆر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حكوومی و كەسوكاری شەهیدان و جەماوەرێكی زۆری ناوچەكە پەردە لەسەر وێنەی 41 شەهیدی شەڕی داعش لادرا.

ئەمڕۆ لە شارۆچكەی مێرگەسۆر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حكوومی و كەسوكاری شەهیدان و جەماوەرێكی زۆری ناوچەكە پەردە لەسەر وێنەی 41 شەهیدی شەڕی داعش لادرا. كەسوكاری شەهیدانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ڕۆژی 25/9 دەنگمان بەڵێیە بۆ سەربەخۆییی كوردستان، داوا لە هەموو خەڵك دەكەین لەو ڕۆژەدا بە بەڵێ دەنگ بدەن بۆ سەربەخۆییی كوردستان، چونكە تەنیا سەربەخۆییی كوردستان برینەكانمان ساڕێژ دەكات.''

(سەروان مووسا)، بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كورستانی گوت: ''ئێمە وەكو ناوەندی باڵای مێرگەسۆری یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان تابڵۆی شەهیدانی دەڤەری بارزانمان دروست کرد، كە لە شەڕی داعشدا 41 پێشمەرگەی ناوچەكە شەهید بوون.''

بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر گوتیشی: ''هەر ئەو شەهیدانە بوون گەلی كوردیان پاراست و خۆیان كردە چەپەر بۆ ئەوەی دەستی دوژمنان نەگاتە ئێمە، بۆیە لەسەر ئێمە پێویستە لە 25/9دا بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی وەڵامی دوژمنان بدەینەوە و ڕۆحی شەهیدان ئاسوودە بكەین.''

كەسوكاری شەهیدانیش لە ڕێوڕسمەكەدا داوایان لە خەڵكی ناوچەكە و خەڵكی كوردستان کرد: ''بۆ ئەوەی خەمی ئێمە سووك بێت و خوێنی شەهیدانمان بە فیڕۆ نەچێت، داوا دەكەین لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا دەنگ بۆ سەربەخۆییی كوردستان بدەن، چونكە تەنیا بە سەربەخۆیی برینەكانمان ساڕێژ دەبن.''
kdp-
Top