کەسوکاری شەھیدانی چۆمان ئاھەنگی پشتگیریکردنییان بۆ سەربەخۆی کوردستان سازکرد

کەسوکاری شەھیدانی چۆمان ئاھەنگی پشتگیریکردنییان بۆ سەربەخۆی کوردستان سازکرد
وەک پشتگیرێک بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەھیدانی سۆران، ئاھەنگێکی بۆ کەس و کاری شەھیدانی چۆمان ساز کرد.

ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، رایگەیاند: "بە مەبەستی پشتگیریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە 21/9/2017 ئاھەنگێکمان لەشاری چۆمان، بۆ کەسوکاری شەھیدان سازکرد، وێڕای مۆسیقا و گۆرانی نیشتمانی لەم ئاھەنگەدا، دیاریشمان بەسەر منداڵانی شەھیدان دابەش کرد".

بەڕێوەبەری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ئەوەشی روون کردەوە: "لەم ئاھەنگەدا ھەمووان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و دەنگی (بەڵێ)، پشتگیریی خۆیان بۆ سەرخستنی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان راگەیاند".











باسنیوز
Top