کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم دەستی پێ کرد
ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم کۆبوونەوەی دەست پێ کرد و تەوەرەی گفتووگۆکیانیان لەسەر پرسی ھەنووکەییەکانی کوردستان دەبێت.

محەمەد ئیلیخان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم رایگەیاند: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/9/2017 ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لەسەر چەند تەوەرەیەکی گرنگ دەبێت، لەوانە ئەو پێشنیارانەی کە وەک بەدیل دراوەتە ڕیفراندۆم، خالی دووەم قسەکردن لەسەر ئەو شاندە دەبێت دەچێتە بەغدا، سێیەم باس لە پرسی بانگەشەی ڕیفراندۆم و ھەڵمەتەکانی دەکرێت کە کۆمسیۆن وادەکەی دیاری کردووە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، ئەوەشی خستە روو، کە ڕیفراندۆم دواناخرێت، چونکە تائێستا بەدیلی بەھێز لەو بارەوە نییە و ماوەیەکی کەمیش ماوە بۆ پڕۆسەکە.











باسنیوز
Top