لایەنێکی توركمانی: جگە لە سەربەخۆیی کوردستان هیچ ڕێگەیەكی دیكەمان لەبەردەمدا نییە
دوورەید قوریالی، جێگری سەرۆكی حزبی شرووقی توركمانی، ڕایگەیاند" داواكارین لە نەتەوەی توركمان و سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی دیكەی كوردستان بە (بەڵێ) دەنگ بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بدەن، لەبەر ئەوەی جگە لە سەربەخۆیی هیچ ڕێگەیەكی دیكەمان لەبەردەمدا نییە".
جێگری سەرۆكی حزبی شرووقی توركمانی، ڕاشی گەیاند: "دڵنیام لە شاری كەركووك، ریفراندۆم سەرەكەوتوانە بەڕێوە دەچێت و پێكهاتەكانی شارەكەش چیدی نایانەوێت بە ژێردەستەیی و لە چوارچێوەی عێراقدا بمێننەوە، بەڵكوو دەیانەوێت ئازاد بن و سەربەخۆیی بەدەست بهێنن".
رۆژی (7/6/2017) لە پیرمام، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم، لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و لەو كۆبونەوەدا بڕیار درا ڕۆژی 25/9/2017 بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت.
باسنیوز
