وڵاتانی جیهان سێ جۆرە هەڵویستیان بەرامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هەیە
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ریفراندۆم، سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان دەست بە دانوستاندن لەگەڵ عێراق و وڵاتانی جیهان دەکات بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
فەلاح مستەفا جەختی لە سوروبوونی سەرکردایەتیی و گەلی کوردستان لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، کردەوە و رایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە داخوازییەکانی گەلی کوردستان تێ بگات.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، کە وڵاتانی جیهان سێ جۆر هەڵوێستیان بەرامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەیە، بەشێکیان تێبینییان لەسەر پرۆسەکە هەیە، بەشێکیان کاتەکەی بە گونجاو نازانن و بەشێکیشیان پرۆسەکە رەت دەکەنەوە.
فەلاح مستەفا پێی وایە گجفتوگۆکردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی تێبینییان لەسەر ریفراندۆم هەیە ئاسانترە لەو وڵاتانەی دیکە و ”دەرفەت“ بۆ دانوستاندن زیاترە لەگەڵیان.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 4/6/2017ی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا، رۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
باسنیوز
