مامۆستایەکی ئایینیی: دەبێ ئێران ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بگرێت

 مامۆستایەکی ئایینیی: دەبێ ئێران ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بگرێت
مامۆستایەکی ئایینیی کورد لە یەکێک لە مزگەوتەکانی نەغەدە لە کاتی نوێژی هەینیدا بە حەماسەوەتە باسی پرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەکات و داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات ڕێز لە ئیرادەی نەتەوەی کورد لە هەرێمی کوردستان بگرن.

ئەو مامۆستایە کە ناو و زانیاریی لەلای ئێمە پارێزراوە دەڵێت: "پەیامی من بۆ ئەو دەوڵەتانەی کە کوردیان تێدا دەژی، ئەوەیە واز لە دژایەتیی کورد و ڕیفراندۆمی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان بێنن، هەتا ئەو ئاژاوەیەی کەلە ڕۆژهەڵات دەستی پێکردووە کۆتایی پێ بێت."

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا گوتی: "با وڵاتانی تورکیا و ئێران لەباتی ئەوەی بیر لە دژاتیی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بکەنەوە، با بیر لەوە بکەنەوە دوای ڕیفراندۆم چۆن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کوردستان پەرە پێ دەدەن".

لە درێژەدا دەڵێت" داوا و تەمەنا لە دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئێران دەکەم واز لە دژایەتی و هەڕەشەی کورد بێنن، و بەتایەبتی "بەڕێز ڕۆحانی" دەکەم کە دەوڵەتێکی بنکە فراوان دروست بکەن، ئێوە کە بە دروشمی گەورەی ڕیفۆرمخوازی هاتنە مەیدان و دەنگیان پێتان دا، دەبێ لە هەلومەرجی ئاوادا بێنە مەیدان و چاو لە ئەزموونی عێراق بکەن هەتا ئەزموونی ئەوان دووپات نەبێتە، دەبێ هەموو لایەنەکان لە حکوومەتدا بەشداری پێ بکەن و جیاوازی لە نیوان پێکهاتەکاندا دانەنێن".

ئەو مامۆستا ئایینییە لە ەبشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: "ئێستا نەتەوەی کورد لە باشووری کوردستان، بۆچی نەیانتوانی لەگەڵ حکوومەتی عێراق بژین؟، هەمووی لە ترسی شەڕ، ئاژاوە، ئەنفال، کیمیاباران، جینۆساید و تەعریب دەیانەوێ بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و نایانەوێ جارێکی دیکە بگەڕێنەوە باوەشی حکوومەتی شۆڤینیی عێراقییەکان."

لە درێژەدا باسی داهاتووی ئێران دەکات کە وڵاتێکی فرە نەتەوەیە و ئاواتەخوازە وڵاتێکی بنکە فراوان بێتە کایەوە و داوا لە بەرپرسانی ئێران دەکات لەم هەلومەرجەدا ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بگرن کە دەیانەوێ جارەنووسی خۆیان دایری بکەن.

لەو نوێژی هەینییەدا کە نوێژخوێنێکی زۆر بەشدارن، خەڵک بە چەپڵە پێشوازی لە قسەکانی ئەو مامۆستایە دەکەن.











باسنيوز
Top