چالاکوانێکی عەرەب: باشترە ئەهواز و فەلەستین رزگار بکەین نەک دژایەتیی کوردستان بکەین

 چالاکوانێکی عەرەب: باشترە ئەهواز و فەلەستین رزگار بکەین نەک دژایەتیی کوردستان بکەین
چالاکوانێکی سیاسیی عەرەبی ئەهواز لە باشووری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە، کە باشترە عەرەب ئەهواز و فەلەستین زراگر بکات نەک دژایەتیی سەربەخۆیی کوردستان بکات.



رەحیم حەمید، چالاکوانی سیاسیی عەرەبی ئەهواز لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، ئەو گەلانەی لەژێر ”داگیرکاریی ئێران دەچەوسێندرێنەوە“ و دژایەتیی مافی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەن، شایستەی ئازادبوون نین، ”هەرگیز مافی ژیانیان بە ئازادی و کەرامەتەوە نییە“.



رەحیم حەمید بە پێویستی دەزانێ گەل و حکوومەتەکانی عەرەب لە بری دژایەتیکردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، ”بچن ئەهواز و فەلەستین رزگار بکەن“.



ئەهواز ناوچەیەکی باشووری ئێرانە، زۆرینەی عەرەبەکانی ئێران لەو ناوچەیە دەژین، کە داوای جیابوونەوە لەو وڵاتە دەکەن.



لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 4/6/2017ی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا، رۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.



باسنیووز
Top