شێخ ئەدهەم بارزانی: کەرنەڤاڵەکەی سلێمانی پەیامێکی گرنگی بە عێراقچییەکان دا

 شێخ ئەدهەم بارزانی: کەرنەڤاڵەکەی سلێمانی پەیامێکی گرنگی بە عێراقچییەکان دا
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگاکانی سلێمانی - هەڵەبجە ڕای گەیاند، خەڵکی سلێمانی لە کەرنەڤاڵی سەربەخۆییدا پەیامێکی گرنگیان بە عێراقچییەکان دا.



ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/9/2017، شێخ ئەدهەم بارزانی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: ”کەرنەڤاڵەکەی دوێنێی شاری سلێمانی، پەیامێکی گرنگ بوو بۆ عێراقچییەکان و نەیارانی دەنگی (بەڵێ)، چونگە وابیریان دەکردەوە کە دەنگی (نەخێر) بۆ ڕیفراندۆم زاڵ دەبێ بەسەر دەنگی (بەڵێ)دا، بەڵام دوێنێ لە کەرنەڤاڵەکەدا دەرکەوت خەڵکی بەشەرەفی شاری سلێمانی، تامەزرۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە و لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان، ئامادەیە ھەموو قوربانییەک بدات“.



جەختیشی لەوە کردەوە کە دەنگی (بەڵێ) بە کەرنەڤاڵەکەی سلێمانی و کەرنەڤاڵەکانی تەواوی کوردستان، ”بە یەک پارچەیی، (بەڵێ)ی خۆی خستووەتە نێو سندووقەکانی دەنگدانەوە“. دووپاتیشی کردەوە: ”ئەم هەڵوێستە پەیامێکە بۆ هەموو سەرکردەکانی کوردستان کە ڕێگەیەکی دروستتان هەڵبژاردووە، ئەو ڕێگەیەیە کە بە درێژایی مێژوو ئەم میللەتە تێکۆشاوە و گیان و خوێن و ڕۆحی خۆیان پێشکەش بە خاک و نیشتمان کردووە“.



باسنیوز
Top