سەعدی پیرە: یەكێتی و پارتی سەقاڵی گفتوگۆ لەسەر نەخشەڕێگایەكن

 سەعدی پیرە: یەكێتی و پارتی سەقاڵی گفتوگۆ لەسەر نەخشەڕێگایەكن
گوتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی ڕای دەگەیەنێت، ئێستا یەكێتی و پارتی خەریكی ڕێككەوتن لەسەر نەخشە ڕێگایەكن.



سەعدی پیرە، گوتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،ڕاگەیاند: "یەكێتی و پارتی خەریكن لەسەر نەخشە ڕێگایەك ڕێك دەكەون و نەخشە ڕێگاكەش لە قۆناغی كۆتایی دایە و لەسەر بەشێكی زۆری ڕێك كەوتووین".



گوتەبێژەكەی یەكێتی، ئامانجی نەخشە ڕێگاكەی نێوان یەكێتی و پارتی دەخاتەڕوو، دەڵێت: "ئەو نەخشەڕێگایە بۆ ئەوەیە ئەوان بزانن كە ئێمە لە چ گۆشەنیگایەکەوە سەیری كێشە و گرفتەكان دەكەین، هەروەها ئەو حەوت خاڵەی كە پێشتر خراونەتە ڕوو بەشێكن لە نەخشەڕێگاكەی نێوان یەكێتی و پارتی".



ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەکێتی ڕوونیشی كردەوە: "جگە لەو نەخشەڕێگایەی ئێستا لە نێوان یەكێتی و پارتیدا ئەنجام دەدرێت، هیچ جۆرە ڕێككەوتنامەیەكی ستراتیژی لە نێوان یەكێتی و پارتیدا نییە".



سەعدی پیرە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات: "كە نەخشەڕێگاكە باس لە شێوەی بەڕێوەبەردنی دەسەڵات دەكات، هەورەها لە بەشێكی دیكەی نەخشەڕێگاكەدا باسی چۆنیەتیی كاراكردنی پەیوەندیی نێوان حزب و لایەنە سیاسییەكانیش دەكات".


باسنیوز
Top