ئێران و عێراق و توركیا له‌سه‌ر ریفراندۆم داوایه‌ك له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن و هەرسێكیان دژی ئیرادەی خەلكی كوردستانن
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هه‌ر سێ لایه‌ن ریفراندۆمیان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پاراستنی عێراق و توركیا و ئێران كردووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "هه‌ر سێ وڵات له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپانه كۆكن و جارێكی دیكه ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق كردووه‌ته‌وه‌و ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه بڕیاره رۆژی 25/9/2017 به‌ڕێوه بچێت، مه‌ترسی خۆیان ده‌ربریوه كه هه‌موو ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی عێراق له بواری شه‌ڕی تیرۆر بخاته مه‌ترسییه‌وه‌و كێشه‌ی دیكه له ناوچه‌كه درووست بكات".
وه‌زیرانی هه‌ر سێ وڵاته‌كه ده‌ڵێن: "پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا كێشه‌كانی "نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و ته‌ئكیدیان له هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆم نه‌كات و به نێوه‌ندگیرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رازی ببێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و جارێكی دیكه‌ش داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكات".
به‌ڵام له به‌یاننامه‌كه‌یاندا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان له هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه‌و ته‌نها داواكاری و نیگه‌رانی وڵاته‌كانیان له‌سه‌ر ریفراندۆم خستووه‌ته روو..
K24
