سه‌رۆكی هه‌رێمی مالۆپۆڵسكای پۆڵۆنیا پشتیوانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكات
ئەمڕۆ چوارشەممە یاچێك كروپا سه‌رۆكی هه‌رێمی مالۆپۆڵسكای پۆڵۆنیا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان خواست و ئاماده‌یی هه‌رێمی مالۆپۆڵسكای دووپات كرده‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ كوردستان.
شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر عه‌لی سندی و یاوه‌ری زیاد ڕه‌ئوف نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵۆنیا به‌شداری له كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیی ئابووری كرد، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و گرنگترین كۆنفڕانسی ئابووری و سیاسی له ئه‌ورووپا.
كۆڕبه‌نده‌كه سێ ڕۆژی خایاند، بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵ بریتی بوو له بیروبۆچوون له‌سه‌ر شێوه‌ی نوێی ئه‌ورووپا و جیهان له سه‌رده‌می زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كان.
له پانێڵی كردنه‌وه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكانی پۆڵۆنیا و جۆرجیا و مهقەدۆنیا به‌شدارییان كرد.
له‌و دیداره نێوده‌وڵه‌تییه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتان و وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران و خاوه‌ن كۆمپانیای پۆڵۆنی و ئه‌ورووپی و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئاسیا و ئه‌فریقیا ئاماده بوون.
له بیست و حه‌فته‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری، ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی به‌شدارییان كردبوو كه نزیكه‌ی 4 هه‌زار كه‌س ده‌بوون له 54 وڵاتی جیهانه‌وه.
له میانه‌ی دیداره‌كه له كۆڕبه‌ندی ئابووری، دكتۆر عه‌لی سندی و زیاد ڕه‌ئوف دیداریان له‌گه‌ڵ یاچێك كڕوپا Jacek Krupa سه‌رۆكی هه‌رێمی مالۆپۆڵسكا ئه‌نجام دا، كه هاوڕێكخهری كۆڕبه‌نده‌كه بوو.
یاچێك كروپا سه‌رۆكی هه‌رێم هیوای سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆمی خواست، تێگه‌یشتنی خۆی بۆ هیواكانی كورد ده‌ربڕی، چونكه پۆڵۆنیاش بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ خه‌باتی كرد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هه‌رێمی مالۆپۆڵسكای دووباره كرده‌وه بۆ به‌رده‌وام بوون له پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی.
bas news-
