وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: ئەنقەرە شه‌ڕ لە دژی هەولێر ناكات
یه‌شار له دیمانه‌یه‌كدا بۆ ماڵپەڕی (تی 24) ئاشكرای كرد ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ی كرد به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێ، ده‌بێته هۆكاری شه‌ڕ و داواشی له توركیا كرد به شێوه‌ی سه‌ربازی رووبه‌رووی ببێته‌وه به‌راستی بووه، به‌ڵام حكوومه‌تی توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك به قسه‌ی ئه‌و ناكات و شه‌ڕ به‌رپا ناكات.
باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربگرێ و ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نن، بارزانی ده‌بێته یه‌كێك له سه‌ركرده مێژووییه‌كان كه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی له‌و شێوه‌یه‌ی ناوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، یه‌شار یاكش باس له كه‌ركووك ده‌كات و ده‌ڵێ "هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كه‌ركووكیش به ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌وه بلكێنێ، بۆیه ئه‌م بابه‌ته زۆر هه‌ستیاره، دوای ریفراندۆم ئه‌وه‌ی زۆرترین قسه‌وباسی له‌سه‌ر ده‌كرێت و كێشه‌ی بۆ دێته پیش، كه‌ركووكه".
bas news-
