گەرمیان.. لە رووداوێکی ھاتوچۆ پێنج کەس بوونە قوربانی
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستە روو : "ئەمڕۆ چوارشەممە 20/9/2017، کاتژمێر 4:00ی ئێوارە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز لەسەر ڕێگای گشتیی سلێمانی – کەلار، لە نزیک سەیرانگای سروشتی گوندی قولەبەرز وەرگەڕا".
ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی روون کردووەتەوە کە ئۆتۆمبێلەکە شەش کەسی تێدابوو پێنجیان بریندار بوون، برینی سێیانیان سەختە و لەدوای ئەوەی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی شەھید مەلا ئەحمەد کەلاری، لە شارۆچکەی باوەنور، ڕەوانەی نەخۆشخانەی پارێزگای سلیمانی کراون.
bas news-
