100 رۆشنبیری کورد و تورک پشتیوانیی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن
زیاتر لە 100 کەسایەتی سیاسی، رۆژنامەنووس، نووسەر و کەسایەتی ئەکادیمی و رۆشنبیری کورد و تورک لە باکووری کوردستان و تورکیا، راگەیەندراوێکیان لەسەر ریفراندۆمی کوردستان بڵاو کردووەتەوە، کە وێنەیەکی نێدراوە و تێدا ھاتووە: "لە پەیماننامەی ساڵی 1966دا ھاتووە، کە ھەموو میللەتێک، مافی ئەوەی ھەیە کە خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات، ھەرێمی کوردستان، لەو چوارچێوەیەدا بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی لە 25ی ئەیلوول داوە".
لە راگەیەندراوەکەی ئەم کەسایەتییە دیارانەی تورکیا، ئەوەش خراوەتەڕوو: "ئەنجامدانی ریفراندۆم، مافێکی رەوای ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمە پشتیوانی ئەو مافە دەکەین، پێویستە رێزیش لە ئەنجامی ریفراندۆم بگیرێت، چونکە ئێمە لەو بڕوایەداین کوردستانی سەربەخۆ، ببێتە ھەوێنی ئاشتی و ئارامی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست".
bas news-
