رۆژنامەیەكی توركیا: بۆچی به هه‌رێمی كوردستان ناڵێن توركیای دووه‌م و ده‌ڵێن ئیسرائیلی دووه‌م
رۆژنامه‌ی (قه‌رار)ی توركی، نووسینێكی هاكان ئهلبایراكی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه زۆرێك له سیاسییه‌كانی توركیا هه‌رێمی كوردستانیان به ئیسرائیلی دووه‌م ناساندووه، نووسه‌ر ئاماژەی بەوەداوە كە كوردستان دەبێتە هۆی به‌هێزبوونی توركیا نەك لاوازبوونی.
ئەو رۆژنامەیە كە له هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی پێشووی ئاكپارتی ئه‌حمه‌د داودئۆغلو و عه‌بدوڵڵا گویل نزیكه، وتارەكە به‌م دێڕه ده‌ستی پێكردووه "ئایه به‌ڕاستی بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی له توركیا كردووه؟".
هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئیسرائیل ئه‌و ته‌نیاییه‌ی نه‌هێشت و به به‌یاننامه‌یه‌ك پشتگیری بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
نووسه‌ر ئاشكرای كردووه كه ئیسرائیل چاوی له‌وه‌یه وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكات، ده‌شیه‌وێ به كورد بڵێت كه له دنیادا له ئیسرائیل زیاتر، هیچ دۆستێكی ترتان نییه. هه‌روه‌ها ده‌شیه‌وێ هاووڵاتیانی كورد زۆر سوپاسی ئیسرائیل بكه‌ن و خۆشه‌ویستییه‌كی قووڵیش له‌ناو دڵیان‌دا بۆ ئیسرائیل دروست بێت.
له به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌یدا، ئالبه‌یراك دەڵێ كه زۆرێك له سیاسییه‌كانی توركیا هه‌رێمی كوردستان به منداڵی ئیسرائیل ناوده‌به‌ن، یاخود به ئیسرائیلی دووه‌م، به‌ڵام پێشیوایه توركیاش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌زانێت ئه‌م پروپاگندهیهی سه‌هیۆنییه‌كان بۆ ئه‌وان خراپه و كوێر نییه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیسرائیل.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه جیاوازی نێوان توركیا و ئیسرائیل ئه‌وه‌یه، كه ئیسرائیل توانای هه‌یه هه‌رێمی كوردستان تا لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن ببات، به‌ڵام توركیا ئه‌و توانایه‌ی نییه.
نووسه‌ر باس له په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و هه‌رێمی كورستان ده‌كات، كه توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان ژماره یه‌كه له رووی په‌یوه‌ندی بازرگانی و هه‌روه‌ها توركیاش خۆی خسته ناو هاوكێشهیهكهوه كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ فرۆشتنی نهوهتهكهی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و هه‌رێمی كوردستان پێشمه‌رگه‌ی ئه‌مانه‌تی توركیا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی راهێنانیان پێ بكه‌ن، بۆیه ده‌بێت بپرسین بۆچی به هه‌رێمی كوردستان ناڵێن توركیای دووه‌م و ده‌ڵێن ئیسرائیلی دووه‌م؟
ده‌شنووسێ "ده‌بێت توركیا په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بره‌و پێبدات، نه‌یخاته ده‌ستی سه‌هیۆنی و هێزی ئیمپریالیزم، هه‌روه‌ها وایان لێ نه‌كه‌ین ناچاری ده‌ستی وڵاتانی تر بن، ئه‌گه‌ر وایش بكه‌ین هه‌رێمی كوردستان نابێته مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆ توركیا، به‌ڵكو توركیا زیاتر به هێز ده‌كات".
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا باس له په‌یوه‌ندی نێوان ئیسرائیل و توركیا ده‌كات كه توركیا له رووی سه‌ربازی و ئابوورییەوە به‌رده‌وام پشتی به ئیسرائیل به‌ستووه و زۆر جاریش دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه ئیسرائیل بۆ ئه‌وان گرنگه و به دۆستیان داناوه، ئه‌ی بۆچی كاتێك هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌به‌ستێت به منداڵی ئیسرائیل یان ئیسرائیلی دووه‌می ده‌چوێنن؟
bas news-
