هەڵەبجە.. سبەی کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری بەڕێوەدەچێت

هەڵەبجە.. سبەی کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری بەڕێوەدەچێت
سبەی پێجشەممە (21/ 9/ 2017) ، بە دروشمی (لە هەڵەبجەی شەهیدانەوە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان)، کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری بۆ پشتگیریکردن لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌رێمى کوردستان ئەنجام دەدرێت.


هاوشێوەی پارێزگا و شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان ، بڕیارە سبەی پێنجشەممە لە هۆڵی بۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە، چین و توێژەکانی ناوچه‌كه‌، کەرنەڤاڵێکی جەماوەری گەورە بۆ پشتگیریکردن لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌رێمى کوردستان ساز بکەن.


کەرنەڤاڵە گەورەکەی سبەی هەڵەبجە ، کاتژمێر 3 ی پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی بۆنەکانی پارێزگاكه‌ بەڕێوە دەچێت.
bas news-
Top