وهزارهتى پهروهرده گۆڕانكارى له شێوازى تاقیكردنهوهكانى پۆلی 12 دهكات
بڕیار عەلی، جێگری لقی ڕاپەڕینی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانڕاگەیاند: "لە میانی بەدواداچوونمان بۆ چەند پرسێکی پەروەردەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی پێی راگەیاندین کە بۆ ئهم ساڵی خوێندن ( 2017- 2018) پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بەشێکیان دهبێت بهنووسین وهڵام بدرێنهوه و وەک ساڵان هەمووی بەهەڵبژاردن نابن۰
دەربارەی ڕێژەی ئەو نمرەیەی لەسەر پرسیاری نووسین دەبێت، ئهو بهرپرسه، گوتی: "بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی پێی گوتون کە نمرەی نووسین (30%) یان (40%) دەبێت، ئەوەی دەمێنێتەوە هەمووی لەسەر هەڵبژاردن دەبێت.
وهك ڕوونی كردهوه، كه لە ساڵانی پێشوو، هەفتانە قوتابیانی پۆلی 12 ی ئامادەیی دوو تاقیکردنەوەیان ئەنجام دەدا، بەڵام بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن گۆڕانکاری تێدا کراوە، گوتیشی: "بەپێی بڕیارە نوێیەکە، تاقیکردنەوەکانی وزاری 12ی ئامادەیی هەفتەی سێ تاقیکردنەوە دهكرێت، واتە رۆژ نا رۆژێک قوتابیان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن".
bas news-
