وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ گۆڕانكارى له‌ شێوازى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلی 12 ده‌كات

 وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ گۆڕانكارى له‌ شێوازى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلی 12 ده‌كات
بەرپرسێکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرای کرد، کە بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن گۆڕانکاری لە شێوازی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وزاری دەکرێت و بەشێکی نمرەکان لەسەر نووسین دەبن.


بڕیار عەلی، جێگری لقی ڕاپەڕینی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانڕاگەیاند: "لە میانی بەدواداچوونمان بۆ چەند پرسێکی پەروەردەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی پێی راگەیاندین کە بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن ( 2017- 2018) پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بەشێکیان ده‌بێت به‌نووسین وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌ و وەک ساڵان هەمووی بەهەڵبژاردن نابن۰


دەربارەی ڕێژەی ئەو نمرەیەی لەسەر پرسیاری نووسین دەبێت، ئه‌و به‌رپرسه‌، گوتی: "بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی پێی گوتون کە نمرەی نووسین (30%) یان (40%) دەبێت، ئەوەی دەمێنێتەوە هەمووی لەسەر هەڵبژاردن دەبێت.


وه‌ك ڕوونی كرده‌وه‌، كه‌ لە ساڵانی پێشوو، هەفتانە قوتابیانی پۆلی 12 ی ئامادەیی دوو تاقیکردنەوەیان ئەنجام دەدا، بەڵام بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن گۆڕانکاری تێدا کراوە، گوتیشی: "بەپێی بڕیارە نوێیەکە، تاقیکردنەوەکانی وزاری 12ی ئامادەیی هەفتەی سێ تاقیکردنەوە ده‌كرێت، واتە رۆژ نا رۆژێک قوتابیان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن".
bas news-
Top